ستایشی ئاسایشی

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  782 مشاهده
حەمدولیللا وا لە دەورەی بانی دێ سەنگەر نەما
ئەشقیا شەق بوو شەقەی پێنج تیر و ماووزەڕ نەما
دائیما شوکری حوکومەت کەن ئەهالیی سەرچنار
تەشقەڵەی کوردی گەڕی جافی زیانی مەڕ نەما
چاکی کرد بۆ خۆی مچیل مرد و دوکانی شاردەوە
چونکە خۆبادان و دەست دانانی سەر خەنجەر نەما
ڕوو لە هەر جێیەک ئەکەی بۆ خۆت بچۆ باکت نەبێ
لووتی لۆتی شۆڕە سەر سمت و کەفەڵ وەروەر نەما
«با» نەبێ کەس لێفە نافڕێنێ بنوو بێ غەم بە شەو
گەندەدز لێفە فڕێنی ساڵی پێشووتر نەما
نانتان بێ غەم بخۆن ئەی ئەهلی ڕەحم و مەرحەمەت
تووخوا و تووبی ڕەسوول پاڕانەوەی سواڵکەر نەما
سەیری کۆڵانان بکە ئێستا کە چەند پاکە و تەمیز
پیسیی و تۆزی سەرەنگوێلک لە ڕێی مەعبەر نەما
خواجە فەندی گەر دڵی عاجز نەبێ عەرزی ئەکەم
ڕۆژی دەرسی کوردییە تەئریخەکەی «نادر» نەما
«صاحبا أمیدگاها دست بوسمفارسی» تێپەڕی
دەرسی کوردیی خۆم ئەخوێنم باوی ئەسکەندەر نەما