پەند و ئامۆژگاری
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1004 مشاهده
خۆت سووک بە غائیلەیی سەد مەرامەوە
تا ماوی ڕابوێرە بە نامووس و نامەوە
خۆت ڕۆستەمشخصی زەمانە بە خۆت حاتەمی جیهان
فەخرت نەبێ بەباب و بە خاڵ و بە مامەوە
مەوزووعی ئەهلی فیکرەتە پەروانە و چرا
پەروانە و چرا چووە ناو فیکری خامەوە
توخوا لە ڕەغمی زاهید و سۆفی بڵێن: کە بێت
موتریب بە تار و عوودەوە، ساقی بەجامەوە
ئەموت: لە داخی دەهر ئەچمە کونجی عابیدان
زانیم: تەمەڵ عەدوویی خوا بوون گەڕامەوە
بازاڕ ئەنێیتە کۆڵ و لە مەسجید ئەکەی دوعا
دین زۆر موقەددەسە، بەوە نایێتە دامەوە
گاهێ لە ڕۆشنایی و گاهێ لە تیرەگی
گەردوون میسالی تۆیە بە سوبح و بە شامەوە
ئەم بەیتە چەندە خۆش بوو لەلام یاری نازەنین
ئەیخوێندەوە بە لەهجەیی پڕ ئیحتیرامەوە