گاڵتە و گەپ و خۆهەڵکێشانی قڕژاڵ
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
2 دقیقه
999 مشاهده
چوومە جێیەک بەبێ کشە و بێ دەنگ
دیم لەوێ ڕاکشا بوو یەک خەرچەنگ
هەستی کردم لە ڕاستی خۆی وەستا
بانگی کرد کێیە هاتە جێگای تەنگ
کێیە دەستی لە عومری خۆی هەڵگرت
هاتە ئەم بیرە، قووڵەیی شەوەزەنگ
من وتم: زێوەرتخلصم، موسوڵمانم
نوێژ ئەکەم دوژمنم بە دینی فەڕەنگ
تۆ مەگەر چیت لە ڕێی موسوڵمانان
وا لە مێ ساکنی بە عەزمی جەنگ!
وتی من غیرەتم وەکوو شێرە
حەملەی من زیاترە لە پڵنگ
شیر و تیر نامبڕێ ئەوەند سەختم
هەمە شەش پێ لەوەختی حەملە و جەنگ
نێشی دندان و ئێشی زەخمی من
نەوەکوو مار و عەقرەبە، نە نەهەنگ
تا لە بەغدامکان زەمین کەرێ نەزەڕێ
بەرت نادەم نە کەوییە حاڵی کەشەنگ
ئەو کە تەعریفی خۆی وەها بۆم کرد
کەوتمە وەسوەسەی خەیاڵی تەنگ
مەدحی خۆی هێندە کرد ئەمن ترسام
ڕەنگی سوورم چووە موقابیلی ژەنگ
لەرزە کەوتە جەمیعی ئەندامم!!
خۆی لە من کردە شێر و بەبر و نەهەنگ
هەڵمەتی دایە قاچم و ڕام کرد
دەنگی ناڵەی نەڕۆی دوو سەد فرسەنگ
ساعەتێ مات و مەست و حەیران بووم
هەروەکوو سەرخۆشی شەراب و بەنگ
ئاخری من وتم چییە ترسان؟
ئەسلەحەم پێ نییە پەیاکەم سەنگ
خڕکێ کەوتبوو بەئەسپایی
چووم هەڵم گرت بەبێ تەقە و بێ دەنگ
هەروەکوو ڕۆستەمی زەمان تێم گرت
کەوتە سەر پشتی زوشتی کوشتی سەنگ
شوکری خوام کرد لەڕاستی خۆم سەد جار
دڵ ڕەحەت بووم لە دوشمنی بەد ڕەنگ
لێم موعەییەن بوو ئەو هەموو مەدحە
هەموو کابوو بەبای دەدا خەرچەنگ
زێوەرتخلصا، هاش و هووش مەسەلمێنە
تا لە سینەت نەدەن بە شیر و خەدەنگ