لێرە

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  558 مشاهده
لێرە، مەنفا لە دوای مەنفا
ساڵ لە دوای ساڵ
تاڵ لە دوای تاڵ،
قژی سۆزی ڕۆژهەڵاتی
قژی وەفا
لەسەر شۆستەی کۆنکرێتیی
نامۆییمان هەڵئەوەرین!
چ کارەساتێکە برا!
ئێمە بەرەو:
«گیان ڕووتانەوە» مل ئەنێین!