خەم
از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
598 مشاهده
مانگی نەورۆز سکی پڕ بوو بە ئاگرێ
کە ئاگر بوو «با» ڕایژەند و
کە گەورە بوو چیا خواستی و
شەویان لێ بوو
وەختێ شەویش باڵای کرد و
بوو بە شانزە
گریان خواستی و هەر ئەو ڕۆژە
سەعات یانزە
یانزە، یانزە
خەمێکیان بوو
قژ ڕەش، چاو ڕەش.
گەورە، گەورە
ئەوەندەی شاری هەڵەبجەمکان!
کە ئاگر بوو «با» ڕایژەند و
کە گەورە بوو چیا خواستی و
شەویان لێ بوو
وەختێ شەویش باڵای کرد و
بوو بە شانزە
گریان خواستی و هەر ئەو ڕۆژە
سەعات یانزە
یانزە، یانزە
خەمێکیان بوو
قژ ڕەش، چاو ڕەش.
گەورە، گەورە
ئەوەندەی شاری هەڵەبجەمکان!