پێکەوە

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  396 مشاهده
ئێوارەیەک
کوێرێک و کەڕێک و لاڵێک
هەتاوەکوو چەند سەعاتێک
لەسەر کورسی نێو باخچەیەک
قنج و قیت و لێو بە بزە دانیشتبوون.
کوێرەکە: بە چاوی کەڕەکە ئەیبینی و
کەڕەکە: بە گوێچکەی لاڵەکە ئەیبیست و
لاڵەکەیش: بە جووڵانەوەی دەم و لێوی
هەردووکیاندا تێئەگەی.
هەرسێکیان بەیەکەوە و لەیەک کاتدا
بۆنی گوڵەکانیان ئەکرد!.