بەرزبوونەوە

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  624 مشاهده
بەرزیی باڵام
سەد و حەفتا و نۆ سانتیمە
گەڕام، هەرچی
لاپەڕەی ڕووزەردی ناحەزانە
کۆمکردنەوە
سەفتەیەک بوو، هەر بە پێوە
چوومە سەری
ڕوو لە «دابان»
کە ڕاوەستام
وەختێ بینیم:
ئەم جارەیان
بووم بە سەد و هەشتا سانتیم!