ئازادی

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1549 مشاهده
لەناو هەناوی هەورەوە
مژدەی سەوز دائەباری
لەناو چاوی کانییەوە
ئاوی ژیان هەڵئەقوڵی
لەناو دەروونی شاخەوە
مەلی بەربەیان هەڵئەفڕی
لەناو برینی کێڵگەوە
گوڵەگەنم ئەهاتەدەر.
لەناو لوولەی چەکیشەوە
ڕێی ئازادی!