قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەوانە بە عومەر

از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
 1 دقیقه  1420 مشاهده
قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەوانە بە عومەر
نیگەهت قەیدی دڵ و ئافەتی جانە بە عومەر
بە شەرارەی خەمی تۆ نەخلی مرادم سووتا
باخی شادیم هەموو دەم فەسڵی خەزانە بە عومەر
تیغی ئەبرۆیی خەمت سووڕەتی سەیفی عەلییە
باعیسی زەمزەمەیی شۆری جیهانە بە عومەر
بە عەلی سوێندت دەدەم شیعەی ئەگەر، ڕەحمت بێ
خۆ ئەگەر سوننیی، ئەی شۆخی زەمانە! بە عومەر
پەڕتەوی عارزی یار و دڵی سەد پارەیی من
قسەیی شەوقی مەهە و چاکی کەتانە بە عومەر
حەسرەتی ناو ئەگەر کووهکەنی بیمارم
دڵبەرم هەروەکوو شیرینی زەمانە بە عومەر