ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کە وا زاری دەکا
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
4195 مشاهده
ڕۆحی خۆم لێم عاجزە دایم کە وا زاری دەکا
ئای چ بێزارە لە خۆی فەریادی بیماری دەکا
هەر شەوێ وەعدەی ویسالت بێ هەتا ڕۆژ ناسرەوم
لەیلەتولقەدرە هەموو کەس حەز بە بێداری دەکا
دڵ لە قاپی تۆیە داییم، هەر کەسێ بێ دێتە لای
هەر غەریبێ کەس نەناسێ مەیلی هوشیاری دەکا
چاوەکەت بۆ قەتڵی ئێمە هیچ کە ئەندێشەی نییە
حاکمێ مەست بێ هەمیشە مەیلی غەدداری دەکا
عیللەتی بێ ئیلتیفاتی تۆیە ناڵەی سۆزشم
باعیسی شەرمی گوڵە بولبول کە وا زاری دەکا