بێشکەی مناڵ
از کتاب:
لە کۆڕی خەباتا
اثر:
گوران (1904-1962)
1 دقیقه
2742 مشاهده
دایک دای ڕەنج، بۆ مناڵ دای؛
بۆ بزەی ناو بێشکەی ئارام،
بۆ شیرینیی گڕوگاڵ دای... باوک هەچ ئارەقێکی ڕشت
بۆ ئەوەی ڕشت - من دڵنیام -
نەمری کات: بڕبڕەی پشت... ئای ئەو ماڵە چەن ئاوایە:
کە دایک و باوک لای بێشکەدا،
گوێیان لە مشەی ساوایە! ئای ئەو ماڵە چەن بێ باکە:
کە لە بارووت و لە بۆمبا
ژێر بێشکەی مناڵیان پاکە! ئای چەن خۆشە: ماڵێک بێ وا
ڕووی دنیا، ئەم پەڕ تا ئەوپەڕ،
دڵنیا بین بێشکەی ساوا
نابێ بە خۆڵەمێشی شەڕ!
بۆ بزەی ناو بێشکەی ئارام،
بۆ شیرینیی گڕوگاڵ دای...
بۆ ئەوەی ڕشت - من دڵنیام -
نەمری کات: بڕبڕەی پشت...
کە دایک و باوک لای بێشکەدا،
گوێیان لە مشەی ساوایە!
کە لە بارووت و لە بۆمبا
ژێر بێشکەی مناڵیان پاکە!
ڕووی دنیا، ئەم پەڕ تا ئەوپەڕ،
دڵنیا بین بێشکەی ساوا
نابێ بە خۆڵەمێشی شەڕ!