یار

از کتاب:
سروشت و دەروون
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  1994 مشاهده
یار، یار!
شیرین لەنجە و لار!
چاوم ڕوا،
سەبرم سوا،
هێزم لێ بڕا،
هەر نەهاتی، دەرنەکەوتی،
بۆ چی تو خوا؟
یار، یار، شیرین لەنجە و لار!
***
ژماردم گشت ئەستێرەی شەو،
تاق تاق کەرەم کردە خەو؛
لەبەر کزەی بای سارد تەزیم،
لەگەڵ گەڵای درەخت لەرزیم،
ئاونگ وەک گیا تەڕی کردم،
هەر نەهاتی، ئەوا مردم...
چارەڕوانم،
پەرێشانم
پەرۆشە گیانم...
سا بمگەرێ هێزی ژیانم...
یار، یار، شیرین لەنجە و لار!
***
نیگام تینووی تەماشاتە،
دادووراوی سەر ڕێگاتە،
گوێم عەزرەتی ترپەی پێتە،
هەمیشە ئاراستەی ڕێتە،
دڵم پڕ تاسە و پەرۆشە،
دۆزەخێکە و گەرمی جۆشە،
یار، یار،
دەرمانی ئازار!