کەشکۆڵی پێشمەرگە

از کتاب:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1587 مشاهده
کاتێ مشتەکۆڵەیان بەرز ئەکەنەوە
مژدەی خۆرهەڵهاتن ئەدەن
کاتێ بزە ئەیانگرێ
لەناو دەغڵی ڕیشیانەوە
بە پۆل پەڕەسێلکە ئەفڕێ.
وەختێ ئەنوون، کاتێ خەویان لێ ئەکەوێ
لە گیرفانی بەتاڵ و کونکونیانەوە
ئەستێران ئەکەونە خوارێ.
وەختێکیش کە شەهید ئەبن
ژیان بە تەپڵ و ئاڵاوە
بە گردۆڵکە و یاڵەکاندا هەڵئەگەڕێ!.
شاعیری گەورەی یۆنان
«یانیس ڕیتسۆس»