کەشتی

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  352 مشاهده
«خەم»ێکی دارتاشی عەرەب
پارچە پارچە
ئازاری خۆی پێکەوە نا و
کەشتییەکی لێ دروست کرد
ئەو ڕۆژەی ئەم ویستی هەتاو
هەڵبگرێت و ڕۆشنی کات
بەرچاوی ئاو
شمشێری «شا»ی گەیشتە سەر،
کەشتییان برد
لە دەریاچەی «حوزەیران»دا
ژووری نووستنی شاژنیان
لەسەر بارکرد!