ناونیشان

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  549 مشاهده
بە وشەم وت بچۆ بۆ لای
ئەو خەیاڵە کەڵەگەتە و
پێی بڵێ با:
گوڵەهێرۆی سەرلق ئاڵی
شیعرم بەرزتر کاتەوە!
وشە وتی:
ئەی ناونیشان؟!
پێی بڵێ بەو ناونیشانەی
دوێنێ لەدوای بانگی شێوان
وشەی سەوزی «پۆشکین»ی دا،
لە بەرۆکی ئەستێرەکان!