لە ئێش و ژانی دەست و پا مەترسە

از کتاب:
چوارینەکانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  306 مشاهده
لە ئێش و ژانی دەست و پا مەترسە
لە زەخمی هیچ ئەندامێ مەپرسە
ئەمانە لاشە ئەمرێنن شتێ نین
لە ئازارێ کە ڕۆح ئەکوژێ بترسە