خودا ئەو ڕۆژە ئێمەی بەربەڵا کرد

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  311 مشاهده
خودا ئەو ڕۆژە ئێمەی بەربەڵا کرد
کە پەروانەی بە ئاور ئاشنا کرد
بەهیوا نیم ئەگەر عەقڵم بمێنێ
کە زوڵفت شانە چاوانت سیا کرد
سکوونی پۆشی دڵ بۆ ئارەزوو کەم
کە گەردنتی خودا وەک کارەبا کرد
کە فانووسی جەماڵت شوعلەوەر بوو
دڵی ئێمەی پەپوولەی ئەو چرا کرد
لە حەڵقەی داوی زولفت بێ خەبەر نیت
کە هەر تارێ هەزاری موبتەلا کرد
بە ناز ئەو ڕۆژە چاوانی هەڵێنا
وەنەوشەی سەربەرەو ژێری حەیا کرد
کە ئەم گوڵنارە لەم گوڵزارە پشکووت
لە نەرگس بولبولی بێ ئیشتیا کرد
شەفافی ڕووتی گوڵ چۆن دێ لە شەرما
لە دەشتا مەنزڵی پێچ و پەنا کرد
مەڵێ بۆ عاجزی «زاریتخلص» کە باری
برۆتی ئافەتی شێخ و مەلا کرد