لە سەفحەی نامە بێنێ دێ نەویدی وەسڵی جانانە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
728 مشاهده
لە سەفحەی نامە بێنێ دێ نەویدی وەسڵی جانانە
لە نووکی خامە خوێن ئەڕژێ نیشانەی قوربی قوربانە
دڵم موژدەی ئەدامێ بۆ ئەوەی قوربانی قەددی بم
سیابەختێ وتی نابێت کە ئەم قوربانە، نوقسانە
لە سەیری ڕوویدا دڵ کەوتە بەر تیری موژەی بۆیە
لە هەر جێگەی کە تێ فکری برینە و جێگە پەیکانە
لە وەسفی تاقی ئەبرۆیا دڵم سەرسامە نازانی
کەمانە یا هیلالی جێژنە؟ یا مێحرابی پاکانە
وەرە بڕوانە ڕوخساری، بزانە چۆنە من شێتم
ئەسێرەی سوبحە یا بەدرە؟ وە یا خورشیدی تابانە
کەلامی دڵبەری یاڕەب بەچی تەشبیهـ لایق بێ
ڕەحیقە یا شەرابی کەوسەرە یا ئاوی حەیوانە
نەمامی قامەتی سەروی حەدیقەی شاهـ و شەهبازی
بەڵێ ئەم داری تووبایە و بیارە باغی ڕزوانە
ئەگەر «زاریتخلص» بڵێ وەک خزرە پێت وابێ درۆ ناکا
لەبەرچی؟چونکە سەردەستەی گوڵی گوڵزاری عوسمانە