چییە نەرخی؟

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  664 مشاهده
کەلاوەی جێگە بۆمبایەک
لەناو شارێکی وێرانا
چییە نەرخی؟
تەماشای بەژن و باڵایەک
لە گەرمەی جەنگی مەیدانا
چییە نەرخی؟
سەفای خۆشی مۆسیقایەک
لە کاتی جۆشی گریانا
چییە نەرخی؟
شەرابنۆشینی شەیدایەک
لەناو تاریکیی زیندانا
چییە نەرخی؟
کوڕی نازداری پاشایەک
کە وا بمرێ لە برسانا
چییە نەرخی؟
نەشەی سروە، شنەی بایەک
لە کڵپەی سەختی سووتانا
چییە نەرخی؟
خرۆشی عەشقی لەیلایەک
لە کاتی دەمبەیەکدانا
چییە نەرخی؟
بزەی لێوی، تەسەللایەک
لە ڕۆحیکی پەرێشانا
چییە نەرخی؟
لەلای حاکم سکاڵایەک
لە تاوی توندیی تاوانا
چییە نەرخی؟
گوڵ و باخ و تەماشایەک
لە یانەی شوومی کوێرانا
چییە نەرخی؟