سروودی وڵات
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
844 مشاهده
وڵاتە خۆشە جوانەکەم
سەرچاوەکەی ژیانەکەم
بۆ تۆیە ڕووح و گیانەکەم
گەر خۆم بۆ تۆ فیدا نەکەم
بێکەڵک و پووچە مانەکەم
وڵاتە وەک بەهەشتەکەم
گوڵزار و باخ و گەشتەکەم
هۆی تۆیە من سروشتەکەم
تۆی تاقە خۆشەویستەکەم
لای تۆیە بیر و هەستەکەم
ڕووبار و شاخ و گوڵشەنت
دار و درەخت و چیمەنت
ئاسۆی جوان و دیمەنت
مەردانی زۆر شۆخ و شەنت
داخی دڵە بۆ دشمەنت
وڵاتە زۆر پیرۆزەکەم
مەڵبەندی قەوم و هۆزەکەم
تۆی دایکی دڵسۆزەکەم
بۆ تۆی ئەکەم نەورۆزەکەم
هەر ماوە بۆ تۆ سۆزەکەم