لاوی سەر شۆسە

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  849 مشاهده
لاوی سەر شۆستە ڕاوەستاو
ئارایشدەر بە دەموچاو
لەبەر کۆگا و کتێبخانە
یا لەبەر قاپیی چاخانە
هەموودەم کۆمەڵ ئەبەستن
ڕوو بە شەقام ڕائەوەستن
توانج ئەگرن لە کچ لە ژن
لە ڕێبواری ورد و مەزن
لە مرۆڤی هاتوچۆکەر
تانە ئەدەن بەبێ حەزەر
گاڵتە ئەکەن بە هاووڵات
یا ئەکەونە فشە و هەڵات
یاخود جنێو یا سەرزەنشت
ئەدەن بە خەندەوە بە گشت
ئەم جۆرە کار و کردارە
زور ناڕەوا و نالەبارە
زۆر کارێکی بەدسروشتە
نامەردییە ئەم ڕەوشتە
ئەمانە هیچ حەیا ناکەن
یا شەرم لە خوا ناکەن
لە جیاتیی ئەم جۆرە ئیشە
گەر خەبات بکەن بە پیشە
لە ڕێگەی وڵات و گەلا
یا لە خزمەتی کۆمەڵا
ڕێزیان ئەگیرێ بێگومان
سەربەرز ئەبن لە نیشتمان
گاڵتە و جنێو پیشەی پەستە
نایکا ئەوەی خاوەنهەستە
ئەوەی مەردە و هەستی بەرزە
دوورە لە کردەوەی هەرزە