سەد ئاخ

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  283 مشاهده
لە فیتنەی چاوی مەستی ئێوە سەد ئاخ
لە زوڵم و زۆری دەستی ئێوە سەد ئاخ
لە بێباکیت بەرامبەر ئێمە سەد غەم
لەبەر کەمتینیی هەستی ئێوە سەد ئاخ
لە هاوڕازیت لەگەڵ ناکەس دوو سەد ئۆف
لە پیشەی خۆپەرستیی ئێوە سەد ئاخ
چییە ئامانجی ئێوە بۆ نەمانم
لە مەجهوولیی مەبەستی ئێوە سەد ئاخ
بە وادەی سادەتان بڕوا نەماوە
لە وادەی نادروستی ئیوە سەد ئاخ
بە چاوی سووکی سەیری ئێمەتان کرد
لە عەتفی پەست و سستی ئێوە سەد ئاخ