لە یەک تا سێ ساڵی پێشوو

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  364 مشاهده
لە یەک تا سێ ساڵی پێشوو
لە حەوت تا نۆ حاڵی پێشوو
یەک، دوو، سێ، پێنجی لەسەر بێ
ورگی خاوەن تەماع ئەدڕێ
لە شەش بۆ چوارەم باڵدارە
بێ هەشتەم پیت پەلامارە
جێگایەکە ئەم مەتەڵە
لای ئێمە پڕ لە تەمەڵە
لە زۆر جێگای ئەم دنیایە
دڵسۆزانی گەلی تیایە
بە ژمارە هەشتە پیتی
هەڵیبێنی زرنگ و زیتی