وەسیەت بۆ کوتەک

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  708 مشاهده
ئەی کوتەک تۆ کە کوڕی ئەبێ کوردی بی
مەمکوژە کاکە نەڵێی هەر لە دەسەی بردی بی
وەسییەتە ڕۆڵە لە گوێی بگرە وەکوو حەڵقەیی زێڕ
بۆ بڵندی وەتەنت ڕۆح بە کەف و هەردی بی
گەر گەیشتی بە مەعاش و بووی بە مەئمووری یەکێ
نەفرۆشی وەتەنت هەر بە هیوای مەردی بی
گەر دووسەد دەفعە لەسەر خاکی وەتەن حەبست کەن
کۆڵ نەدەی بەڵکوو ئەتۆیش جارێ ببی نەردی بی
ڕوڵە گەر تێغ و تفەنگ هات و بەکارت نەدەهات
وەکوو بابت بە قەڵەم نوتقدەر و فەردی بی
ڕۆڵە کورد ئیرسی نییە نازش و ناز و ڕەحەتی
دائما ناڕەحەت و سەر بە خەم و دەردی بی