زانست بێ نرخە

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  995 مشاهده
برا مەغروور مەبە هەرگیز بە جەوهەر
مەنازە قەت بە تەحریر و بە دەفتەر
درەختی فەزڵ غیر ازفارسی بینوایی
نەبینراوە کە قەت --------متن نامشخص
لە مڵکی زیرەکی کەی داری ئومێد
ڕوا و بەخشی بەخاوەن مڵک سێبەر
چە بێ سوودە برا هەوڵ و تەقالام
چلۆن دێ خوێن لە ڕەگ مرد و بە نەشتەر
دەکێ دێ؟ شاخی ئاهو سێوی بگرێ
وەیا ژیرێ نەبێ بۆ نانی مضطورعربی
زەمانە هیچ بەخێو کەر بوو بە عومری
فەڵەک هەر دوون پەرست و سپڵەپەروەر
ئومێدی پیاوەتی کردن بە غەیرە
وەکوو کون گرتنی زامە بە خەنجەر
فەڵەک هەم یاوەری پیاوێکە بێ شک
نەزانێ فەرقی حوشتر خا لەگەڵ کەر
لە چز دووپشک چە دەرمانێ ئەبینی؟
لە قانعتخلص هەر ئەوەندەیش زێڕ و گەوهەر