هەر ئەو شک ئەبەم

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  505 مشاهده
لە دارای دنیا و لەم ژیانەدا
لەبەر بیناییی ئەم جیهانەدا
ئەوەی کە شکی بەرم شیرینە
بۆ من دارای و سامان و ژینە
خەڵکی کۆششیان کۆشک و تەلارە
ڕابواردن و مێز و قومارە
خواردنەوە و بەزم و ڕەزم و ئاهەنگە
ژیانیان لەسەر ئەو جۆرە بەنگە
منیش بەختیاریم «شیرین»ەکەمە
تەنیا هەر ئەوە ئەوەی کە هەمە
ژیانی منیش بەوەوە ماوە
هەر بەوەوەیە گیانم وەستاوە