ئێمە و ئەو

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  458 مشاهده
گیانە لە تاوت شێت و شێواوم
بێ تین و توانا و هۆش و هەناوم
لە تاوی دووریت جەرگم لەتلەتە
وەک نەتەوەی کورد دیل و داماوم
***
ئەو نیشتمانی بەشبەش کراوە
منیش جوانیی تۆم لێ دوور خراوە
ئەو هەوڵ ئەدا یەک بگرێتەوە
منیش وەک ئەوم بۆخۆم داناوە
***
یەک بگرینەوە من و تۆی نازدار
قۆڵی لێ هەڵکەین بە جووتە بۆ کار
لەگەڵ کاروانی کوردی قارەمان
ملی ڕێ بگرین تاکوو جێی هەوار