ئەرێ هۆ چەقەڵ

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  548 مشاهده
ئەرێ هۆ چەقەڵ بۆ وەها کزی؟
بە سەری حیزتا هاتووی بۆ دزی؟
بەڵام هەی بێفەڕ ئەو دەورە ڕۆیی
مافی کورد بخۆی بە سەربەخۆیی
چونکە کورد هەستی تەواو بە خۆی کرد
دوژمن و مافی ناسی دەستوبرد
هیچ کەس ناتوانێ ئیتر لەمەولا
ماف و بافتانی کوردستان بخوا
هەتاکوو زووە لاچۆ لەبەر چاو
تا نەمانکردووی بە قۆچی گڵاو