ئەی کورد

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  632 مشاهده
ئەی کوردستانی پیرۆزی ڕەنگین
پڕ لە گوڵزاری ئازادی نەخشین
پەیمان بێ گیان و لەش و هەناوم
بەختە لەڕێتا هەتاکوو ماوم
ئەگەر مردیشم هەر لەشم ئەڕوا
ڕۆحم هەمیشە یادی تۆ ئەکا