ڕەش سپی نابێ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  365 مشاهده
ڕەش بێت بە سپی ئاخۆ بە تەمای؟
ناکەس بێ بە کەس لەمە دڵنیای؟
ئاشێک بێ ئاو بێ هەرگیز ناگەڕێ
مرۆڤ بە بێ نەوت ناسووتێ چرای
بە قسەی ناحەق گەر باوەڕ بکەی
لەگەڵ نەفامی دۆست و ئاشنای
گەر بی بە هاوڕێی نەزان و ناکەس
زۆری پێ ناچێ وەک شووشە شکای
ئەگەر خۆت نەرخ و ڕێزت ڕانەگری
پاشکەوتوو ئەبی گەر نەوەی پاشای