دڵنیا بە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  341 مشاهده
دڵم بۆ تۆیە تۆ دڵنیا بە
ئەگەر درۆم کرد لە من جیا بە
گیانە بڕوات بێ بە دڵپاکی من
وەک من بەوەفام تۆش بەوەفا بە
قەت فریو مەخۆ بە واتەی نەرم
ئەگەرچی ژیری بەڵام وریا بە
هەڵتئەبژێرن بە خوای جوانی
هەر تۆ تاقانەی زۆر بە هیوا بە
مەترسە ئێمە تۆ ئەپەرستین
بڕوات پێمانە ئەو ترسە لابە
کەسێ لەگەڵ تۆ خوار و لاری کرد
یا شێتە یا خود مەستی شەرابە