با نەبێ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  296 مشاهده
ئەم ژیانە دەرد و ژانە با نەبێ
ئەم گیانەش بۆ نەمانە با نەبێ
گەر نەگاتە تۆ فریشتەی ئاسمان
ئەو فریشتەی ئاسمانە با نەبێ
هەرچی تۆی ناوێ بە یەزدانی ئەوین
نالەبار و هیچ نەزانە با نەبێ
هەر کەسێک دەرحەق بە تۆ فیزی هەبێ
گەرچی ئاغا و خانەدانە با نەبێ
من لە تۆ دوور بم ئەخۆم تاڵاوی غەم
گەر وەها بێ ئەم ژیانە با نەبێ
ئەو کچەی لافی جوانی لێ ئەدا
شۆخی «کانیی عاشقانە»کانییەکە لە هەڵەبجە با نەبێ