تەنها تۆ
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
471 مشاهده
لە بێ دەنگی ئێوارانا
لە شەوەزەنگی ژیانا
کە وا ڕووناکی نامێنێ
یادی تۆم ماوە لە گیانا
لە گەردەلوول و با ڕەشا
لە بەفر و ساردی سێ شەشا
لە گرم و هۆڕی گووللـەشا
تۆ ئەبینم یاری زانا
لە هەر کاتی سەرخۆشییا
لە ناخۆشی و بێ هۆشییا
لە دەروونی پڕ جۆشییا
ناوی تۆم وا لە زوبانا