گیانەکەم

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  266 مشاهده
گیانەکەم قوربانی تۆ بێ گیانەکەم
ڕۆحەکەم میوانی تۆ بێ گیانەکەم
سەر لەسەر فەرمانی تۆ جۆشی هەیە
با دڵیش فەرمانی تۆ بێ گیانەکەم
زێڕ و ئەڵماس و پلاتین و عەقیق
با هەمووی سامانی تۆ بێ گیانەکەم
باشە قەیناکا لە لام دڵ هەم جگەر
گشتیان بریانی تۆ بێ گیانەکەم
کەس نییە لەم خاکەدا بێجگە لە من
لایقی سەردانی تۆ بێ گیانەکەم