خۆشترە لە هەنار

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  757 مشاهده
شەپازڵەی دەستی یار
زۆر خۆشترە لە هەنار
جنێو لەو دەمە جوانە
خۆشە لای منی دڵزار
گەر سەریشم بشکێنێ
بە ئاسن و بەرد و دار
وا ئەزانم بەخشیشە
بە من ئەبەخشێ نیگار
پارەی لە من گەرەک بێ
پێشکەشی ئەکەم هەزار
بەڵام چونکە ئازایە
خۆی نافرۆشێ بە دینار
خۆم ئەکەم بە قوربانی
بۆ ئەوە داومە بڕیار