بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی «ژینۆ»وە وتراوە

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  703 مشاهده
هەشتی تشرینی دووهەم بوو بەیان
هاتە دنیاوە ژینۆی نەوجەوان
نۆسەد و حەفتا و نۆی میلادی بوو
سەرەتای ژینی خۆشی و شادی بوو
ئومێدم وایە بە کامەرانی
بژی هەتا سەر، بێ سەرگەردانی
ببێ بە غونچەی باخچەی ئازادی
دەرنەچێ هیچ کەس لە بیر و یادی
«ژینۆشخص» سەرمایەی هەستی شیرینم
یاخوا ناخۆشی ژینت نەبینم