پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
2 دقیقه
5643 مشاهده
پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم
دایکە کێرخۆرت هەواڵەی سووری سەر ئەبڵەق نەکەم
نییەتم بوو دەفعەیێ خۆمت پیا دەم باز وتم
نەقسە بۆ ئەمسالی من با گوێ لە هەر ئەحمەق نەکەم
من کە شەهبازی شکار ئەندازی شاهیم پێ دەڵێن
حەیفە با ئاهەنگی جەنگی سەر گەڕ و لەقلەق نەکەم
تۆ بە جارێ وەک ژنی فاحیشە پێت لێ هەڵبڕی
نەء، وتم، خەیری نییە، چاوێکی گەر لێ زەق نەکەم
حیزە سا خۆت بگرە تا بۆت بێمە مەیدانی مەساف
شەرتە هیچت پێ نەڵێم تا بن گونت نەستەق نەکەم
کۆنە حیزی شاری بەغدا، لێم حەرام بێ شاعیری
گەر کوزی خوشکت وەکوو ئەیوانی کیسرا شەق نەکەم
هەر وەکوو مەستیم بە فەردێ گا، خوا ڕۆحم بەرێ
مولحیدی کافر مەزەب گەر تۆش بە ئەو مولحەق نەکەم
من دەزانم کێ لە خشتەی بردوویی ئەمما چ سوود
سەییدە، سەیید، قسەی سووکی دەبێ دەرحەق نەکەم
پێی بڵێ با مونتەبیهـ بێ تۆیش گەن و گوو بەس بخۆ
با سلێمانیمکان بە جارێ کافری موتڵەق نەکەم
عەهدە کردوومە لە خزمەت شێخ ڕەزاتخلص دا ورچە کوێر
نەیخەمە ناو لنگی دایکت تا لە تۆی ئێرەق نەکەم