بابەتی١١

چ زەکاتێ وا لە زیممەی مالیکا و چ وا لە عەینا
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  749 مشاهده
زەکاتی ماڵی تیجارەت هەموو
وا لە زیممەدا ئەی برای خۆش ڕوو
زەکاتی نەقد و قووت و حەیوانات
وا بە عەینەوە، مەعلووم بێ لەلات
کاتێ واجب بوو زەکاتیان، ئەبێ
هیچ تەسەڕڕوفێ لەو ماڵا نەکرێ
هەتا زەکاتیان تەواوی ئەدرێ
یا ئەگەر قووتە بۆت تەخمین بکرێ