بابەتی١
ڕوکنی سێهەم لە فەسڵی سێهەمدا
        از کتاب:
            بارانی ڕەحمەت
        اثر:
                ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
        
             1 دقیقه
             1415 مشاهده
        
        
    ئەڵێم بە عەونی «ربّ العالمينعربی»
لە سێهەم فەسڵا ڕوکنی سێهەمین
ڕوکنی سێهەمین سەرفیترە و زەکات
بە موسوڵمانی موستەحەق بدات
هەشت سینفن لەسەر بەیانی قورئان
ئێستە چوارن بۆت ئەکەم بەیان
فەقیر و مسکین سەفەری و قەرزار
چوارەکەیتریان فەوتاون یەکجار
١. فەقیر
فەقیر ئەوەیە هەژار و لات بێ
یا بەشێکی کەم بە دەستەڵات بێ
مەسەلەن ئەگەر ویستی دە دیرهەم
چوار دیرهەمی بێ یاخود لەوە کەم
٢. مسکین
مسکین ئەوەیە لە کەسب و لە ماڵ
شتێکی ببێ مەسرەفی حەڵاڵ
ئەمما ناقیس بێ بەشێکی کەمی
لە دەدا کەم بێ چوار دیرهەمی