بحمد اللّه دوو چاوی یارم ئۆخەی
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
5228 مشاهده
بِحَمْدِ اللّهعربی دوو چاوی یارم ئۆخەی
بە بێ مەی مەستە، بێ مەی مەستەبێ مەی
لە بوستانی (ئیرەم)دا قەت نییە وەک
شەمامەی وەک شەمامەی وەک شەمامەی
شەوی هیجر و بەقای عومری ڕەقیبم
خودا تەی بێ، خودا تەی بێ، خودا تەی
وەرە، موتریب، بە کوێری چاوی ئەغیار
سەدای نەی دێ، سەدای نەی دێ، سەدای نەی
لە دووری نازەنینم ڕەنگ زەردم
وەکوو بەی، هەروەکوو بەی، هەروەکوو بەی
لە نەهرەینی دوو چاوم ئەشکی خوێنین
پەیاپەی دێ، پەیاپەی دێ، پەیاپەی
گوتی: نالیتخلص! ئەتۆ بمرە، ئەمن دێم
خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی!