بابەتی٤٠
نوێژی جومعە بە کەمتر لە چل کەس
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
684 مشاهده
ئەگەر ڕێ نەکەوت چل کەس بە تەحدید
بە کەمتر لەوەیش ئەکرێ بە تەقلید
چەن قەولی هەیە حەزرەتی ئیمام
موختارن لەلای عولەمای ئەعلام
قەولێ بە دوو کەس، قەولێ بە چوار
قەولێ دوازدە پیاوانی ئەحرار
ئەووەڵ لە «جُمَل»، بەڵام «اِعانە»
ئەڵێ تەقلیدیان بە باش بزانە
کاتێ بە تەقلید جومعەت کرد ئەتۆ
سوننەتە بشکەی نوێژی نیوەڕۆ
بە جەماعەت بێ یاخود بە تەنها
فەقەت جەماعەت باشترە و بە بەها