بابەتی٨
مەسحی خوف لەباتی شۆرینی پێ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
851 مشاهده
شەرعەن دروستە ئەی ڕووناکی چاو
مەسحی خوف لەجێی پێ شۆرین بە ئاو
خوفێ داپۆشێ هەردوو قاپ و پێ
بۆ وردە ڕۆین قابیل بێ لە ڕێ
پاک بێ و مانیع بێ بۆ دادانی ئاو
مەر لە جێی تەقەڵ، یا قۆپچەی بەسراو
بیانکەیتە پێ لە پاش تەهارەت
لە بێدەسنوێژی لەگەڵ جەنابەت
تا شەو و ڕۆژێ بۆ ئەهلی «حَضَرعربی»
سێ شەو و سێ ڕۆژ بۆ ئەهلی سەفەر
لەو حەدەسەوە کە بە سەرتا بێ
پاش ئەوە کە تۆ خوف ئەکەیتە پێ
حوکمی لەش پیسی کاتێ هاتە ڕێت
یا خوفت دڕا یا داتکەند لە پێت
موددە تێکئەچێ و ئەبێ سەرلەنوێ
لە پاش تەهارەت بیکەیتەوە پێ