بابەتی٨٨
واقیعاتی ساڵی بیست و سێ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
1114 مشاهده
لە بیست و سێدا فەتحی «خوراسان»
فەتحی «هەرات» و «مەرو» و «شاهیجان»
فەتحی «نەیشابوور»، ئەمانە هەموو
بە ڕیاسەتی والی ئەحنەف بوو
لەم ساڵا عوسمان کوڕی «ابو العاصعربی»
«اصطخرعربی»ی داگرت بە سوپای حەقناس
«جەور» و «کازروون»، هەم «نوبندجان»
«شیزر» و «شیراز»، خاکی «ئەرەجان»
سارییە گرتی زۆر بە دەست و برد
لەم ساڵا شاری «نسا» و «دار ابجردعربی»
لە مەدینەدا حەزرەتی عومەر
لە ڕۆژی جومعە لە سەری مینبەر
خوا پیشانی دا کە سوپای دوژمن
خەریکن دەوری سارییە بگرن
ئەمیش ترسانی و پێی گەیان بێتەل
«يا سارِيَةُ الْجَبَلَ الْجَبَلْعربی»
گورج گەڕایەوە بە هێزی سوپا
دووری خستەوە دوژمنی گومڕا
هەر لەم ساڵا بوو داگیرا «کرمان»
«مکران» و «سیستان» بە نووری ئیمان
ئینجا شەهید بوو ئەم عالی نەهجە
بیست و شەشەمی مانگی «ذي الحجّهعربی»
لە کاتی نوێژا لە وەختی سەحەر
بە دەستی «ابو لؤلؤعربی»ی بێفەڕ
خەلیفە گەییە پایەی شەهادەت
ئەویش بە مایەی شوومی شەقاوەت
عومری شەست و سێ بە عەقڵ و کەماڵ
خەلافەتی کرد شەش مانگ و دە ساڵ
لەلای ئەبووبەکر مەدفوون بوو عومەر
لە «ڕوضە»ی والای سەییدی سەروەر
لە سەرەمەرگا حەزرەتی عومەر
وا خەلافەتی فەرموو موقەڕڕەر
شۆرا بێ لە بەین عەلی و عوسمان
زوبەیر، تەلحە، سەعد، هەم «عبدالرحمانعربی»
پاش مەشوەرەتی ئەسحابی کوببار
مانگی موحەڕڕەم ساڵی بیست و چوار
عوسمان دامەزرا لەسەر خەلافەت
ئەسحابە هەموو پێیان کرد بەیعەت