شۆخی باڵا بەرزەکەم من عاشقی باڵایی تۆم

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  498 مشاهده
شۆخی باڵا بەرزەکەم من عاشقی باڵایی تۆم
ڕۆژ و شەو شێواوی سەودای نەرگسی شەهلایی تۆم
بۆ چی ناپرسی لە حاڵم دەفعەیەک ئەی سەنگ دڵ
بۆچ مەگەر نازانی من دێوانەکەی سەودایی تۆم
دەردەکەم سەختە و دەوای نایێت بە دەرمانی حەکیم
چونکە شێواوی گریشمەی عەرعەری ڕەعنایی تۆم
داد و فەریادم ئەگاتە ئاسمانی حەوتەمین
ئەهلی ئاسمانیش دەزانن شیفتە و ڕیسوایی تۆم
خەڵق فنا في اللهعربی دەبێت و من فنا في العربیتۆ بووم
تۆ گوڵی باغی بەهەشتی خۆ منیش شەیدایی تۆم
داخۆ کەی بێ جورعەیەک نۆش کەم لە شەهدی لێوی تۆ
تینووی تەنیا قومێ لەو شەربەتی ئەعلایی تۆم
هەر تەم و هەورێک ئەبینی دوودی ئاهی شایقتخلصە
چونکە دڵ سووتاوی عەشقی عیشوەیی باڵایی تۆم