خزمینە ئێستە فورسەتە وەختی برایییە
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
590 مشاهده
خزمینە ئێستە فورسەتە وەختی برایییە
کەی مەوسەمی خراپە و جەنگ و جیایییە!
ڕابردوو ناگەڕێتەوە باسی دروست نییە
هەر کەس کە بیری کۆنە بکات، ڕایی ڕایییە
بوختان و دووزمانی و دووڕوویی و نیفاق
هەر کەس کە کردی عاقیبەتی ڕووسیایییە
تینوو بەخوێنی کەللەیی یەکتر، جەهالەتە
دەرحەق بەیەک خراپە دوین، بێ حەیایییە
خۆی چۆن بێ هەر چی کەس وەکوو خۆی تێ ئەگا لە خەڵق
ئەو کردەوەی بەدە ئەو بوویە زۆر ناڕەوایییە
دەرکەن لەناو خەزینەیی فیکرا خەیاڵی بەد
لادەن لەسەر سەحیفەیی دڵ بەد جێی سیایییە
تاریکە ناو دەروونی هەموو کوردێکی تاڵە شووم
بەسرا لە کوردەواری ئەوەی ڕۆشنایییە
چاکەت بزانە هیچە لەبەر چاوی دوژمنان
چی بۆ بکەی لە چاکە لە لای ئەو ڕیایییە
شاهۆتخلص بە ماڵ و ڕۆح و سەری تا ئەچێتە گۆڕ
بۆ پاسی زێد و خزمەتی قەومی فیدایییە