تاتای سەری زوڵفی ڕەشی پەرچەمی یارم

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  289 مشاهده
تاتای سەری زوڵفی ڕەشی پەرچەمی یارم
وەک تەوقی غەزەب چۆتە ملی قەلبی هەژارم
تابووری موژە دەس بە سنان بۆ منی بێکەس
ئامادەیە وەک عەسکەری خوێنڕێژی تەتارم
شمشێری برۆی حازرە بۆ گەردنی عاشق
وەک شیری عەلی چۆن بووە بۆ جەیشی کوفارم
ئەو خاڵە بەسەر ڕوویەوە وا دیارییە شایقتخلص
بۆ مورغی دڵان دانەیە دای ناوە نیگارم