لەبەر دەرد و غەمی عەشقت نەما ئاسایشم ساتێ
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
550 مشاهده
لەبەر دەرد و غەمی عەشقت نەما ئاسایشم ساتێ
لە یادی تۆ زیاتر نایەتە فیکرم خەیاڵاتێ
لە زەوق و لەززەتی جەور و جەفایی تۆ جزاك اللهعربی
بە غەیرەز جان و دڵ قوربانی تۆ نیمە موکافاتێ
نە ئاگاداری دەسنوێژم نە بانگ و قامەت و نوێژم
دەمێ مەست و دەمێ گێژم کە هەر لەحەزە بە حاڵاتێ
مەواعیدی عەقیمت گەرچی قەت نایە بەجێ ئەمما
هەمیشە چاوەڕێمە کەی دەبێ عەیدی مولاقاتێ
گەلێ دەرد و نەهات و ماتەم و جەور و جەفام تووش هات
لە ڕێگەی عەشقی چاوی دولبەرم قەت تووش نەبووم هاتێ
چ بێباکی لە ئاهی کوشتەگانی بێ خەتا ڕۆژێ
دەکەی سەد قەتڵی ناحەق بێ شهودالحالعربی و ئیسباتێ
کە تۆ هاتیت و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشتی دڵت بردم
ئیتر بۆ چی بکا سابیرتخلص تەمەننا و موناجاتێ