مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  657 مشاهده
مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم
شۆخی کەو ڕەفتارەکەم عەییار و ئاهوو چاوەکەم
ئەی برۆ شمشێر و لێو مەرجان و پەرچەم خاوەکەم
قەد نەمامی عەڕعەڕ و ڕوومەت ترێ کاژاوەکەم
دولبەرەی گوڵڕەنگەکەم تەن نازک و دڵ سەنگەکەم
نازەنین و شەنگەکەم، مەست و خوداپێداوەکەم
یاخودا زوو بێتەوە ڕۆحی ڕەوان و نووری چاو
یەعنی کەو ڕەفتارەکەم، دڵ نازک و تۆراوەکەم
مەستەکەی مەی نۆشەکەم، سەربەست و مەشرەب خۆشەکەم
جان و عەقڵ و هۆشەکەم مەستوور و ڕوو پۆشراوەکەم
گوفتوگۆ شیرینەکەی مایەی حەیات و ژینەکەم
جوێن و بوغز و قینەکەی چای و جغارە و قاوەکەم
هاتن و دەرکەوتنی درمانی دەرد و زامەکەم
خاکی ڕێگەی سورمەیە بۆ نووری هەردوو چاوەکەم
تا بە کەی چاوم بەسەر شاڕێوە بێ هەیهات هات
ئاگری نەکوژاوەیە کورەی دڵی سووتاوەکەم
یووسفی میسری تەماشایێ کە حاڵی سابیریتخلص
پیرە دڵ سووتاوەکەی کەنعانم و بێ چاوەکەم