بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
1 دقیقه
1072 مشاهده
بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس
تێگەیشتی حاکمی، هەرچی بکەی ناکرێی قەساس
تیری غەمزەت ڕۆستەم و بەهرامی گۆڕی کرد ئەسیر
قەوسی ئەبرۆت بێگومان عاجیز دەکا سەعدی وەقاس
خوا جەفای قابیل بە من دی بێوەفایی دا بە تۆ
سابیرم گەرچی لەژێر باری جەفا نابم خەلاس
دڵ بە شەمعی ڕووت وەکوو پەروانە سووتا فەخر ئەکا
دووکەڵی هەردوو لە هات و چوونە مانەندی ڕەقاس
یار ئەگەر لێم دوورە ئازاری فیراقی ئەمکوژێ
یا بە وەسڵی گیان ئەدەم مەعلوومە گیان ناکەم خەلاس
شەمعی ڕوو هەڵکا بەجارێ عالەمی پەروانەیە
گێژ و بێ ئارامە شەو تاکوو بەیانی، وەک ڕەقاس
عاشقی و دانانی سەر شایستەیی هەرکەس نییە
کێیە بۆ دووڕدانە تەرکی سەربکا ئیللا غەواس
سابیریتخلص دووڕدانە داپۆشە لە سەرخۆشی عەوام
گەوهەری خۆت دەرمەخە ئیللا لەبەر چاوی خەواس
های و هووی و پرچ و ڕیش و تەپڵ و دەف بێ حاسڵە
حوسنی نییەت و عەمەل، تەوبەی نەسووح ئەتکا خەلاس
تاکوو تەرکی سەر نەکەی دەستت بە مەقسەد ناگەیێ
هەر وەکوو بیستووتە سابیرتخلص گەوهەری دەستی غەواس