وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  888 مشاهده
وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش
هەریەک لە وڵاتێکەوە کردووتە کەمەندکێش
کەوتوونە لەبەر قاپییەکەت توونی و برسی
سەیری کە هەموو واجب الاحسانعربین و دڵڕێش
لەوساوە برینداری موژە و قەوسی برۆتم
باکم نییە ئەی دۆست لە بێگانە کەم و بێش
هرکس که تو را دید برانداخت دل و جانفارسی
با آنکه دو ابروی تو گویند میندیشفارسی
ڕۆحم چووە لەو شۆخە کە وا لێوی گەزیوە
یەعنی کە مەناڵێنە لەبەر دەرد و غەم و ئێش
هەرکەس کە زەدەی دەستی پەریزادەیە سابیرتخلص
مەحزوونە دڵی توندە بێ ئارامە و سەرکێش